دەستبەسەرکردنی هێمن محەممەدی، هاووڵاتیی کورد لە تەورێز

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوی هێمن محەممەدی، لە شاری تەورێز لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ گرتنگەیەکی ناوەندە

٢٩ گەلاوێژ ٢٧٢٣، ١٨:٢٢


هەنگاو: یەکشەممە، ٢٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوی هێمن محەممەدی، لە شاری تەورێز لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ گرتنگەیەکی ناوەندە حکوومەتییەکان گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ئێوارەی ڕۆژی هەینی، ٢٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ (١٨ی ئاگۆست ٢٠٢٣)، هاووڵاتییەک بە ناوی هێمن محەممەدی، تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی گوندی "ئەتمیش» ی سەر بە شاری مەهاباد، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری تەورێز دەستبەسەر کراوە.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەو هاووڵاتییە کە خێزاندار و باوکی دوو منداڵە، دوای دەستبەسرکردنی لەلایەن کۆمەڵێک لە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی تەورێز، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە