دەستبەسەرکردنی موعین شەریفیان، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

هێزە حکوومەتییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوی موعین شەریفیان و ناوبراویان دەستبەسەر کردووە و بۆ ش

٣١ گەلاوێژ ٢٧٢٣، ٠٩:٣٧


هەنگاو: سێشەممە، ٣١ی گەلاوێژی ٢٧٢٣

هێزە حکوومەتییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوی موعین شەریفیان و ناوبراویان دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ (١٧ی ئاگۆستی ٢٠٢٣)، موعین شەریفیان، تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی گوندی "پەسوێ"ی سەر شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان، هێزە حکوومەتییەکان بەبێ هیچ بەڵگەیەکی دادوەری و یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ موعین شەریفیان و هەروەها شوێن و بارودۆخی ڕاگیرانی ناوبراو دوای دەستبەسەرکردنی لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە