بەردەوامیی گوشارەکان و دەستبەسەرکردنی خەڵکی کوردستان لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانەوە، ٣٥ کەس لە حەوتوویەکدا دەستبەسەرکراون
لە ماوەی کەمتر لە مانگێک پێش لە ساڵیادی دەستپێکی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، (١ مانگی ڕابردوو) گوشاری ناوەندە حکوومەتییەکان بۆ سەر خەڵکی کوردستان و بەتایب
هەنگاو؛ سێشەممە ٣١ی گەلاوێژی ٢٧٢٣
لە ماوەی کەمتر لە مانگێک پێش لە ساڵیادی دەستپێکی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، (١ مانگی ڕابردوو) گوشاری ناوەندە حکوومەتییەکان بۆ سەر خەڵکی کوردستان و بەتایبەت ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازەکان بە بانگکردن و هەڕەشەکردن، بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، هەروەها لە حەفتەی لانی کەم ٣٥ چالاکی کورد و ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازەکانی کوردستان دەستبەسەر کراون.
بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ لە ماوەی یەک حەفتەدا واتە لە ڕۆژی چوارشەممە، ٢٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ تاکوو سێشەممە، ٣١ی گەلاوێژ، لانی کەم ٣٥ هاووڵاتیی کوردستان لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون. هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان و بەتایبەت ئەو کەسانەی کە لە خۆپیشاندانەکانی ساڵی ڕابردوودا دەستبەسەر کرابوون، چالاکانی مەدەنی، ژینگەپارێز و بنەماڵەی دادخوازەکان لەلایەن ناوەند و هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بانگ کراون و هەڕەشەیان لێ کراوە.
بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ناوی ئەو ٣٥ هاووڵاتییە کە لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا دەستبەسەرکراون بەم شێوەیەی خوارەوەن:
سێشەممە، ٣١ی گەلاوێژ
١- شەرمین حەبیبی - سەقز
٢- یووسف فەتحیزادە - بەدرە
٣- ئەسغەر مەحموودی - تیکاب
٤- سولەیمان ئەحمەدی - بۆکان
۵- موبین دەهار - شنۆ
۶- مەجید خادمی - بێهبەهان
٧- ماشەڵڵا کەرەمی - بیجاڕ
دووشەممە، ٣٠ی گەلاوێژ
١- ئەمیر سەیدی - مەهاباد
٢- ئەفشین ساعدمووچشی - کامێران
٣- سەمەد شابۆیی - شنۆ
شەممە، ٢٨ی گەلاوێژ
١- زانا پەروانە - مەریوان
٢- حسام کەرەمی - کامێران
هەینی، ٢٧ی گەلاوێژ
١- هێن محەممەدی - مەهاباد (لە تەورێز دەستبەسەر کراوە)
٢- موعین فەقیهی - جوانڕۆ
پێنجشەممە، ٢٦ی گەلاوێژ
١- موعین شەریفیان - پیرانشار
٢- زیبا قەلیچخانی - بیجاڕ
٣- نەجمەدین عیسازادە
٤- هێدی عەبدولبەخت
۵- فرمێسک بابایی - پاوە
چوارشەممە ٢٥ی گەلاوێژ
١- هیوا ڕاهنشین - میاندواو
٢- عومەر حوسێنزادە - پیرانشار
٣- حوسێن قانعی - پیرانشار
٤- شێرکۆ نەسیری - مەهاباد
۵- ئەشکان ڕەسووڵی - مەهاباد
٦- هیدایەت خەستە - مەهاباد
٧- هیوا شەبەنگ - مەهاباد
٨- شیروان خەزری - شنۆ
٩- ئەیووب میرزایی - شنۆ
١٠- ئامانج خستە - مەهاباد
١١- حەسەن دەرئوفتادە - پیرانشار
١٢- هاجەر بەرزنجی - پیرانشار
١٣- ماردین دەرئوفتادە - پیرانشار
١٤- ژێکاف دەرئوفتادە - پیرانشار
١٥- میدیا دەرئوفتادە - پیرانشار
١٦- ئەفسانە دەرئوفتادە - پیرانشار