دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی مەریوان و پیرانشار لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

دوو هاووڵاتیی کوردستان بە ناوەکانی محەممەدحەسەن عەبدی، خەڵکی شاری مەریوان و خالید دەشمیر، خەڵکی شاری پیرانشار لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆما

٢ خەرمانان ٢٧٢٣، ٠٩:٤٩


هەنگاو: پێنجشەممە، ٢ی خەرمانانی ٢٧٢٣


دوو هاووڵاتیی کوردستان بە ناوەکانی محەممەدحەسەن عەبدی، خەڵکی شاری مەریوان و خالید دەشمیر، خەڵکی شاری پیرانشار لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراون بۆ شوێنی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە، ٣١ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ (٢٢ی ئاگۆستی ٢٠٢٣)، هاووڵاتییەک بە ناوی خالید دەشمیر و خەڵکی گوندی "گەزگەسەک"ی سەر بە شاری پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراوە.

ڕۆژێک پێشتریش واتە دووشەممە، ٣٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٣، هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی محەمەدحەسەن عەبدی و خەڵکی گوندی "دزڵی"ی سەر بە شاری مەریوان لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان، هێزە حکوومەتییەکان لە شەقامێکی شاری پیرانشار "خالید دەشمیر"یان دەستبەسەر کردووە و هەروەها "محەممەدحەسەن عەبدی"یش لە ماڵی خۆیاندا بەبێ هیچ بەڵگەیەکی دادوەری و یاسایی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە، لە بەردەستدا نییە. دوای دەستبەسەکردنیان محەممەد حەسەن عەبدی بۆ دەستبەسەرگەی ناوەندە حکوومەتییەکان لە شاری سنە گواستراوەتەوە و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی خالید دەشمیر لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە هێشتا ناڕوونە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ لە ماوەی مانگی گەلاوێژی ٢٧٢٣دا لانی کەم ١٤٠ هاووڵاتیی کوردستان لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە