دەستبەسەرکردن و ناڕوونیی چارەنووسی فەرزاد جاوید، چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی مەریوان

فەرزاد جاوید، چالاکی ژینگەپارێز و ئەندامی ئەنجوومەنی چیای سەوزی شاری مەریوان، ١١ ڕۆژ لەمەوبەر لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە لەو شارە دەستبەس

٣ خەرمانان ٢٧٢٣، ١١:١٤


هەنگاو: هەینی، ٣ی خەرمانانی ٢٧٢٣
فەرزاد جاوید، چالاکی ژینگەپارێز و ئەندامی ئەنجوومەنی چیای سەوزی شاری مەریوان، ١١ ڕۆژ لەمەوبەر لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە لەو شارە دەستبەسەر کراوە و هێشتا چارەنووسی ناڕوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ فەرزاد جاوید، لاوێکی خەڵکی شاری مەریوان و چالاکی ژینگەپارێزی ئەو شارە، ماوەی ١١ ڕۆژە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوەکانی هەنگاو، ئەو چالاکە ژینگەپارێزە لە ماوەی دەستبەسەربوونیدا، لە مافە سەرەتایییەکانی وەک چاوپێکەوتن و پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵە و دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری و بێبەش کراوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیاری ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.

ڕۆژی دووشەممە، ٢٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ (١٤ی ئاگۆستی ٢٠٢٣)، فەرزاد جاوید لەلایەن ژمارەیەک لە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری مەریوان دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە