ئازادیی کاتی فەرزاد محەممەدپوور، دەستبەسەرکراوانی ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی

فەرزاد مەحموودپوور، یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە شاری شنۆ، دوای ماوەی ١١ مانگ بەندکردن، بە دانانی بارمتەی ٢ ملیار تمەنی و بە

٣ خەرمانان ٢٧٢٣، ١٩:٢٩


هەنگاو: هەینی، ٣ی خەرمانانی ٢٧٢٣

فەرزاد مەحموودپوور، یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە شاری شنۆ، دوای ماوەی ١١ مانگ بەندکردن، بە دانانی بارمتەی ٢ ملیار تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی پێنجشەممە، ٢ی خەرمانانی ٢٧٢٣ (٢٤ی ئاگۆستی ٢٠٢٣)، فەرزاد مەحموودپوور، تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی "میراوا"ی سەر بە شاری شنۆ، دوای ماوەی ١١ مانگ بەندکردن بە دانانی بارمتەی ٢ ملیار تمەنی و بە شێوەی کاتی تا کۆتاییی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ئازاد کرا.

ناوبراو لە کاتی دەستبەسەربوونیدا لە مافە سەرەتایییەکانی وەک دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری و بێبەش کرا و سەرەڕای ئەوەش بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانەوە ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونی دراوە، هەنووکەش بەپێی زانیارییەکان نیگەرانی لەسەر ناجێگیربوونی بارودۆخی تەندروستیی ئەو هاووڵاتییە لە ئارادایە.

هەنگاو پێشتر لە ڕاپۆرتێکی دیکەدا ڕایگەیاندووە؛ فەرزاد محەممەدپوور بە تۆمەتی ئەمنییەتی وەک "موحارەبە" و بە خوازەنامە دۆسیەکەی ڕەوانەی لقی ٣ی دادگای شۆڕشی ئورمیە کراوە.

فەرزاد مەحموودپوور لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی شاری شنۆ لە ڕەزبەری ساڵی ڕابردوو و لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا و دواتر بۆ گرتنگەی ناوەندە حکوومەتییەکانی ئورمیە گواسترایەوە، پاشانیش بۆ ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گواسترایەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە