دەستبەسەرکردنی بێهزاد عوبەیدی، خەڵکی بانە لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە

هاووڵاتییەکی گەنجی خەڵکی بانە بە ناوی بێهزاد عوبەیدی، هاوکات لەگەڵ هێرشی ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی حکوومەت

٤ خەرمانان ٢٧٢٣، ١٩:٢٣


هەنگاو؛ شەممە ٤ی خەرمانان ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی گەنجی خەڵکی بانە بە ناوی بێهزاد عوبەیدی، هاوکات لەگەڵ هێرشی ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی حکوومەت بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی خەرمانانی ٢٧٢٣ (٢٤ی ئاگۆستی ٢٠٢٣) بێهزاد عوبەیدی، خەڵکی گوندی «سیوچ» سەر بە شاری بانە دوای دەستبەرکردنی لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە حکوومەتییەکاببە دە ئۆتۆمبێل هێرشیان بۆ گوندی سیوچ بردووە و چوونەتە ناو ماڵی بێهزاد عوبەیدی بێ هەبوونی بەرگەی دادوەری ئەو هاوڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.
تاکوو ئێستا لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ بێهزاد عوبەیدی و شوێنی مانەوەی، هیچ زانیارییەکی ورد بەردەست نییە.

هەروەها، ئەو هێزانە دۆخێکی نائارامیان لە گوندی سیوچ دروست کردووە و چوونەتە ماڵی هاووڵاتییەکی دیکەش بە ناوی ئەحمەد غوڵامی و هەڕەشەیان لێی کردووە.

ئەحمەد غوڵامی پێشتر، ڕۆژی دوو شەممە ١١ی بانەمەڕی ٢٧٢٣ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە لەناو شار دەستبەسەرکرا، دواتر لە ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ بانەمەڕ، بە بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەیەکی کاتی تا کۆتای دادگایی کردنەکەی لە بەندیخانەی بانە ئازاد کرا.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە