هاوژینێکی خەڵکی پیرانشار سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپا

جووتیار ئەشرەفزادە خەڵکی پیرانشار سزای سێ ساڵ بەندکران و هاوژینەکەی بە ناوی مەهوەش تەوەسلی سزای دوو ساڵ بەندکران لە ماڵەوەی بەسەردا سە

٥ خەرمانان ٢٧٢٣، ١١:٤٥


هەنگاو؛ یەکشەممە ٥ی خەرمانانی ٢٧٢٣

جووتیار ئەشرەفزادە خەڵکی پیرانشار سزای سێ ساڵ بەندکران و هاوژینەکەی بە ناوی مەهوەش تەوەسولی سزای دوو ساڵ بەندکران لە ماڵەوەی بەسەردا سەپا. ئەم هاوژینە لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی لەشاری پیرانشار و لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، جووتیار ئەشرەفزادە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن دادگای شۆڕشی پیرانشار بە تۆمەتی کۆبوونەوە دژی ئاسایشی نەتەوەیی سزای ٣ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە و هاوژینەکەشی بەناوی مەهوەش تەوەسولی بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژی نیزام» سزای دوو ساڵ بەندکران لە ماڵەوەی بە پێبەندی ئەلیکترۆنی بەسەردا سەپاوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار تانەی لەو بڕیارەی دادگا داوە و داوای کردووە کە سزایەکی قورستر بەسەر ئەو هاوژینەدا بسەپێنرێت.

مەهوەش تەوەسولی و جووتیار ئەشرەفزاد، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە لە شاری پیرانشار ڕفێندران و دواتر بە بارمتە و بەشێوەی کاتی ئازاد کرابوون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە