بەیان فەرەجوڵڵایی، چالاکی خەڵکی سنە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

بەیان فەرەجوڵڵایی، ژنە چالاکێکی خەڵکی شاری سنە پاش ٤٠ ڕۆژ بەندکردن، بە دانانی بارمتەی ٢ ملیار تمەنی و بە شێوەی کاتی تا کۆتاییی دادگاییکردنەکەی لە بەندی ژنانی

٥ خەرمانان ٢٧٢٣، ١٤:٢٨


هەنگاو: یەکشەممە، ۵ی خەرمانانی ٢٧٢٤

بەیان فەرەجوڵڵایی، ژنە چالاکێکی خەڵکی شاری سنە پاش ٤٠ ڕۆژ بەندکردن، بە دانانی بارمتەی ٢ ملیار تمەنی و بە شێوەی کاتی تا کۆتاییی دادگاییکردنەکەی لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی سنە ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی شەممە، ٤ی خەرمانانی ٢٧٢٣ (٢٦ی ئاگۆستی ٢٠٢٣)، بەیان فەرەجوڵڵایی، ژنە چالاکێکی تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی شاری سنە، بە دانانی بارمتەی ٢ ملیار تمەنی و بە شێوەی کاتی تا کۆتاییی دادگاییکردنەکەی لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی سنە ئازاد کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەمڕۆ یەکشەممە، ۵ی خەرمانانی ٢٧٢٣، دانیشتنی دادگای پێڕاگەیشتن بەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە، لە دادگای شۆڕشی شاری سنە بەڕێوە دەچێت.

ئەو سەرچاوەیە لەسەر باری تەندروستیی بەیان فەرەجوڵڵایی ڕایگەیاند؛ دوای یەک مانگ و ١٠ ڕۆژ دەستبەسەربوون لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات تەندروستیی جەستەیی و دەروونیی ناوبراو نالەبار و ناجێگیرە. هەروەها بەیان لە ماوەی دەستبەسەربوونیدا، لە مافە سەرەتایییەکانی وەک مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و کەسوکاری، بێبەری و بێبەش کراوە.

بەیان فەرەجوڵڵایی، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، ٢٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (١٧ی جولایی ٢٠٢٣) لە ماڵی خۆیان و لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەوە دەستبەسەر کرا.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە