دەستبەسەرکردنی دوو لاوی خەڵکی شاری مەریوان لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

ئەمیر ئەرژەنگی، هاووڵاتیی لاوی خەڵکی شاری مەریوان و ئامۆزاکەی بە ناوی ستار ئەرژەنگی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لەو شارە دەستبەسەر کراون.

٦ خەرمانان ٢٧٢٣، ١٥:١٨


هەنگاو: دووشەممە، ٦ی خەرمانانی ٢٧٢٣

ئەمیر ئەرژەنگی، هاووڵاتیی لاوی خەڵکی شاری مەریوان و ئامۆزاکەی بە ناوی ستار ئەرژەنگی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لەو شارە دەستبەسەر کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی دووشەممە، ٦ی خەرمانانی ٢٧٢٣ (٢٨ی ئاگۆستی ٢٠٢٣)، ئەمیر ئەرژەنگی، تەمەن ٢٧ ساڵ و ستار ئەرژەنگی، تەمەن ٢٥ ساڵ کە هەردووکیان خەڵکی شارەدێی "نێ"ی سەر بە شاری مەریوانن، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون.

بەپێی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەو دوو هاووڵاتییە کە هەردووکیان خێزاندار و باوکی منداڵێکی بچووکن، دوای ئەوەی کە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە مەریوان بانگ کراون و سەردانی ئەو ناوەندە حکوومەتییەیان کردووە، دەستبەجێ دەستبەسەر کراون.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی درانەتە پاڵیان و هەروەها شوێن و بارودۆخی ڕاگیرانیان لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە