دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی دوو هاووڵاتیی خەڵکی بانە

دوو لاوی خەڵکی بانە بەناوەکانی ڕەحمان ئەحمەدی و عادڵ ئەحمەدی کە هەردووکیان ئامۆزان، لە هێرشێکی هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکراون و لە

٦ خەرمانان ٢٧٢٣، ٢١:٣٤


هەنگاو: دووشەممە ٦ی خەرمانانی ٢٧٢٣

دوو لاوی خەڵکی بانە بەناوەکانی ڕەحمان ئەحمەدی و عادڵ ئەحمەدی کە هەردووکیان ئامۆزان، لە هێرشێکی هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکراون و لە دوای تێپەڕینی چەند ڕۆژ چارەنووسیان بە ناڕوونی ماوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوو ئامۆزای خەڵکی گوندی "سیوچ" سەر بە شاری بانە بە ناوەکانی ڕەحمان ئەحمەدی تەمەن ٣٣ ساڵ و عادڵ ئەحمەدی لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکراون. بەدوداچوونەکانی بنەماڵەی ئەم دوو ئامۆزایە لە ڕاستای وەرگرتنی زانیاری لەبارەی چارەنووسیانەوە لە دوای دەستبەسەرکرانیان بێ ئەنجام ماوەتەوە.

بەوتەی چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی حکوومەت بە دە ئۆتۆمبێلی هێزە تایبەتەکانی ناسراو بە «یەگانی ویژە» هێرشیان کردووەتە سەر گوندی سیوچ و بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و ئیزنی دادوەر هەڵیانکووتاوەتە سەر ماڵی ئەم دوو هاووڵاتییە و دەستبەسەریان کردوون.

هاوکات هاووڵاتییەکی دیکە بەناوی بێهزاد عوبەیدی دەستبەسەرکرابوو، کە دوای تێپەڕینی ٢٤ کاتژمێر ئازادکراوە. بەڵام هەتا ئێستا ئەم دوو هاووڵاتییەی دیکە دەستبەسەرن.

ئەم سێ هاووڵاتییە ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی خەرمانانی ٢٧٢٣ (٢٤ی ئاگۆستی ٢٠٢٣)، بە شێوەیەکی توندوتیژانە دەستبەسەرکرابوون.

هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس، شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ئەم دوو هاووڵاتییە لەبەردەستدانییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە