ناڕوونی چارەنووسی ئارەش شەریفی دوای ٨٣ ڕۆژ دەستبەسەرکران

دوای تێپەڕبوونی ٨٣ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی ئارەش شەریفی، هاووڵاتی دانیشتووی مەریوان لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە، تاوەکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریی

٧ خەرمانان ٢٧٢٣، ١١:٤١


هەنگاو؛ سێشەممە ٧ی خەرمانانی ٢٧٢٣

دوای تێپەڕبوونی ٨٣ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی ئارەش شەریفی، هاووڵاتی دانیشتووی مەریوان لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە، تاوەکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر بارودۆخی ئەم هاووڵاتییە بەردەست نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەڕەڕای تێپەڕ بوونی دوو مانگ و ٢١ ڕۆژ لە دەستبەسەر بوونی ئارەش شەریفی، خەڵکی گوندی "تەنگەسیر" سەر بە شاری سنە، دانیشتووی مەریوان هیچ هەواڵێک لەسەر چارەنووسی ناوبراو بەردەست نییە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئارەش شەریفی تەمەن ٣٤ ساڵە، لە ماوەی دەستبەسەر بوونی تاوەکوو ئێستا هیچ چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ بنەماڵەکەی نەبووە، لە هەقی هەبوونی پارێزەر بێبەش بووە.

ئەم سەرچاوەیە ڕایگەیاند، کە بەدواداچوونەکانی بنەماڵە و نزیکانی ئارەش شەریفی، بێ وڵام ماوەتەوە و ناوەندەکانی حکومەتی مەریوان لە وڵام دانەوە لەسەر ئەم کەیسە بێدەنگن. هەروەها دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە بارەی دانانی بارمتە و ئازادکردنی کاتیی ناوبراو هیچ هەنگاوێکی هەڵنەهێناوەتەوە.

پێشتر هەنگاو بە بڵاو کردنەوەی هەواڵێک لەسەر دەستبەسەر کرانی ئارەش شەریفی لە شوێنی کاری خۆی لە مەریوان، ڕایگەیاندبوو کە هەندێک لە کەلوپەلی تایبەتی وەکوو مۆبایلی ئەم هاووڵاتییە لەلایان هێزەکانی حکومەتەوە دەستی بەسەردا گیراوە.

ئارەش شەریفی ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٣، لە شاری مەریوان لەدوای هێرشی ژمارەیەک لە هێزەکانی حکومەتی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکە نادیار گواستراوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە