بانگکردن و دەستبەسەر کردنی دکتۆر بەختیار محەممەدزادە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلامەوە

دکتۆر بەختیار محەممەدزادە، هاووڵاتیی خەڵکی شاری دەڕەشار سەر بە پارێزگای ئیلام، دوای ئەوەی کە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلامەوە بانگ کراوە، دەستبەجێ دەست

٨ خەرمانان ٢٧٢٣، ١٢:٠٤


هەنگاو: چوارشەممە، ٨ی خەرمانانی ٢٧٢٣

دکتۆر بەختیار محەممەدزادە، هاووڵاتیی خەڵکی شاری دەڕەشار سەر بە پارێزگای ئیلام، دوای ئەوەی کە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلامەوە بانگ کراوە، دەستبەجێ دەستبەسەر کرا. ناوبراو لە مانگی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردووشدا جارێکی دیکە دەستبەسەر و دوای ٢ مانگ ئازاد کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی سێشەممە، ٧ خەرمانانی ٢٧٢٣ (٢٩ی ئاگۆستی ٢٠٢٣)، د. بەختیار محەممەدزادە، خەڵکی شاری "دەڕەشار"ی سەر بە پارێزگای ئیلام، پاش ئەوەی کە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلامەوە بانگ کراوە، دەستبەجێ دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیاری ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵی ناوبراو، لە بەردەستدا نییە.

شایەنی باسە کە د. بەختیار محەممەدزادە سەرەتای مانگی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردووش جارێکی دیکە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلامەوە دەستبەسەر کرا و ڕۆژی چوارشەممە، ٦ی بانەمەڕی ٢٧٢٣ پاش نزیکەی دوو مانگ دەستبەسەربوون، بە دانانی بارمتەی ٣ ملیار تمەنی و بە شێوەی کاتی تا کۆتاییی دادگاییکردنەکەی ئازاد کرا.

هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ئەو هاووڵاتییە بەڕێوەبەری دەرمانخانەیەکی شاری دەڕەشار بووە و پێش ئەوەی کە دەستبەسەر بکرێت، لەوێ دامەزراوە و سەرقاڵی کارکردن بووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە