دەستبەسەرکردن و ناڕوونیی چارەنووسی ئیدریس قاسمی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە

ئیدریس قاسمی، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی سەڵەواتاوای شاری سنە، سێ حەفتە لەمەوبەرەوە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و هێش

٨ خەرمانان ٢٧٢٣، ١٤:١١


هەنگاو: چوارشەممە، ٨ی خەرمانانی ٢٧٢٣

ئیدریس قاسمی، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی سەڵەواتاوای شاری سنە، سێ حەفتە لەمەوبەرەوە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و هێشتا چارەنووسی ناڕوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی سێ حەفتە لە دەستبەسەرکردنی ئیدریس قاسمی، تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی گوندی "سەڵەواتاوا"ی شاری سنە، هێشتا چارەنووسی ناڕوونە و هیچ زانیارییەک لەسەر ناوبراو لە بەدەستدا نییە.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان، بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی قاسمی لەسەر چارەنووسی کوڕەکەیان هیچ ئاکامێکی نەبووە و ناوەندە حکوومەتییەکان هیچ وەڵامێکیان بەو بنەماڵەیە نەداوەتەوە.

هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوەڕاستی مانگی خەرماناندا هێرشیان کردووەتە سەر ئەو هاووڵاتییە و لە باخەکەی خۆی لە گوندی سەڵەواتاوا ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە