بانگکرانی بەکۆمەڵی ٢٨ کەس لە دەستبەسەرکراوانی خۆپیشاندانەکانی ئاودانان
دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران ٢٨ کەس لە بەندکراوانی ڕەوتی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئاودانانی لە کاتێکدا بانگکردووە کە دۆسییەکانیا
هەنگاو: چوارشەممە ٨ی خەرمانانی ٢٧٢٣
دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران ٢٨ کەس لە بەندکراوانی ڕەوتی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئاودانانی لە کاتێکدا بانگکردووە کە دۆسییەکانیان داخراوە. ناسنامەی ئەم کەسانە بریتییە لە: ئیسماعیل باوێر، عەلیڕەزا سولەیمانی، بابەک دانیالی، محەممەد حاجیان، یەدوڵڵا جوندی، عەلی محەممەدی، خالید شامحەممەدی، عەلیڕەزا ئەروانە، حوسێن کۆلیوەندی، حەمید بووچانی، ڕوحوڵڵا ڕەحیمی، بێهروز شێخی، جەلال عەبدوڵڵاهی، حوسێن لالەزاری، ڕەزا مواردخانی، موسا سەبزواری، عەلی کۆلیوەندی، سەجاد ڕەحمانی، ئەمیرحوسێن وەلی زادە، ئارمین خەیری، سەجاد خەیری، ئەحمەد عەلیزادە، بێهزاد خەیری، محەممەد بووچانی، کورەش ڕەحمەتی، محەممەد دارایی، ئیحسان سولەیمانی و مستەفا عەلیزادە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەم دواییانەدا دادگای شۆڕشی ئیلام ٢٨ هاووڵاتیی شاری ئاودانانی بانگی لقی یەکی ئەم دادگایە کردووە و لەگەڵیدا بڕیاری دادگا لە پەیوەندی لەگەڵ بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی" لە ساڵی ڕابردوودا بۆیانی ناردووە.
دۆسییەی ئەم هاووڵاتییانە، جگە لە ئەحمەد عەلیزادە، مامۆستای تەمەن ٥٠ ساڵ و خەڵکی ئاودانان، پێشتر لەژێر ناوی بڕیارنامەی "لێبوردنی گشتی" داخرابوو.
پێشتر، ئەحمەد عەلی زادە بە تۆمەتی "پێکهێنانی دەستە و گرووپی زیاتر لە دوو کەسی بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی گشتی"، "پڕوپاگەندە لە دژی نیزام" لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئیلامەوە بە ڕیزبەند سزای ٦ ساڵ و یەک ڕۆژ ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو.
بەپێی ئەم بانگهێشتنامە هەریەک لە ئیسماعیل باوێر، عەلیڕەزا سلێمانی، بابەک دانیالی، محەممەد حاجیان، یەدوڵڵا جوندی، عەلی محەممەدی، خالید شامحەممەدی، عەلیڕەزا ئەروانە، حوسێن کۆلیوەندی، حەمید بووچانی، ڕوحوڵڵا ڕەحیمی، بێهروز شێخی، جەلال عەبدوڵڵاهی، حوسێن لالەزاری، ڕەزا مواردخانی، موسا سەبزواری، عەلی کۆلیوەندی، سەجاد ڕەحمانی، ئەمیرحوسێن وەلی زادە، ئارمین خەیری، سەجاد خەیری، ئەحمەد عەلیزادە، بێهزاد خەیری، محەممەد بووچانی، کورەش ڕەحمەتی، محەممەد دارایی، ئیحسان سلێمانی و مستەفا عەلیزادە لە ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی خەرمانانی ٢٧٢٣ لە لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئیلام ئامادەبن.
لە کاردانەوە بەم بانگهێشتنامەیە، بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییانە ڕایانگەیاندووە کە ئەم بانگهێشتنامە نایاساییە و بەزووترین کات لە دژی خۆپیشاندانی بەرین بەڕێوەدەبەن.