دەستبەسەکردنەوەی لەیلا قەڵوەزی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری کامێران

لەیلا قەڵوەزی، چالاکی مەدەنیی شاری خەڵکی کامێران، جارێکی دیکە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرایەوە. ناوبراو پێشتریش لە ڕەوتی بزوو\

١١ خەرمانان ٢٧٢٣، ١٦:٣١


هەنگاو: شەممە، ١١ی خەرمانانی ٢٧٢٣

لەیلا قەڵوەزی، چالاکی مەدەنیی شاری خەڵکی کامێران، جارێکی دیکە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرایەوە. ناوبراو پێشتریش لە ڕەوتی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"دا دەستبەسەر و دواتر بە دانانی بارمتە کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی شەممە، ١١ی خەرمانانی ٢٧٢٣ (٢ی سێپتەمبەری ٢٠٢٣)، هاووڵاتییەک بە ناوی لەیلا قەڵوەزی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری کامێران لەلایەن کۆمەڵێک لە هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، دوای دەستبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لەو شارە، بۆ دەستبەسەرگەیەکی حکوومەتی لە شاری سنە گواستراوەتەوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم چالاکە مەدەنییە لە بەردەستدا نییە.

لەیلا قەڵوەزی ڕۆژی سێشەممە، ٢٩ی خەرمانانی ٢٧٢٢ لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی شاری کامێران جارێکی تر دەستبەسەر کراوە و لە ٧ی ڕەزبەری هەمان ساڵ بە دانانی بارمتەی ١٥٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی تا کۆتاییی دادگاییکردنەکەی لە ناوەندی چاکسازی و بارهێنانی شاری سنە ئازاد کرا.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە