سەقز؛ سەپاندنی سزای یەک ساڵ بەندکران بەسەر میلاد فازڵپوور

میلاد فازڵپوور، لاوێکی خەڵکی شاری سەقز کە ئەمساڵ لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە بۆ ماوەیەک دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سز

١٢ خەرمانان ٢٧٢٣، ٠٩:٤٩


هەنگاو: یەکشەممە، ١٢ی خەرمانانی ٢٧٢٣

میلاد فازڵپوور، لاوێکی خەڵکی شاری سەقز کە ئەمساڵ لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە بۆ ماوەیەک دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای یەک بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ لە ماوەی ڕابردوودا هاووڵاتییەک بە ناوی میلاد فازڵپوور، لاوی تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی گوندی "مەلقەرەنی"ی سەربە شاری سەقز، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران"، سزای یەک ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپاوە.

هەنگاو پێشتر لەسەر دەستبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە ڕایگەیاندووە: "کۆمەڵێک لە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە سێ ئۆتۆمبێل هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی ملقەرەنی و بەبێ هیچ بەڵگەیەکی دادوەری و یاسایی وێڕای ئەوەی کە دۆخێکی نائاسایی و ترسێنەریان هێناوە ئاراوە، ئەو لاوەیان دەستبەسەر کردووە". ناوبراو پاش ئەوەی کە دەستبەسەر کراوە، بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە گواستراوەتەوە.

میلاد فازڵپوور سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، ٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ دەستبەسەر کرا و پاش ١٨ ڕۆژ، بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی تا کۆتاییی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ئازاد کرا.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە