دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی خالید مەولاننژاد خەڵکی مەهاباد

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی خالید مەولاننژاد، خەڵکی مەهاباد لە ماوەی یەک هەفتەی ڕابردوودا لەلایەن هێزەکانی حکومەتی ئەم شارەوە دەستبەسەر و تا ئێس

١٢ خەرمانان ٢٧٢٣، ١٠:٣٤


هەنگاو: یەکشەممە ١٢ی خەرمانانی ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی خالید مەولاننژاد، خەڵکی مەهاباد لە ماوەی یەک هەفتەی ڕابردوودا لەلایەن هێزەکانی حکومەتی ئەم شارەوە دەستبەسەر و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەرای تێپەربوونی یەک هەفتە لە دەستبەسەرکرانی خالید مەولاننژاد لە شاری مەهاباد، هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە و هۆکاری دەستبەسەربوونی لەبەر دەست نییە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەدواداچوونی بنەماڵەی مەولاننژاد لەلایەن بنەماڵەکەی تا ئێستا هیچ ئاکامێکی نەبووە و ناوبراو ئیزنی هیچ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی و دیتنی بنەماڵەکەی نەبووە.

خالید مەولاننژاد، ڕۆژی یەکشەممە ٥ی خەرمانانی ٢٧٢٣ (٢٧ی ئاگۆستی ٢٠٢٣) لەلایەن هێزەکانی حکومەت لە مەهاباد دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە