کرماشان/ سزای بەندکردن بەسەر مامۆستا هادی ئەحمەدیدا سەپێندرا

مامۆستا هادی ئەحمەدی، مامۆستای ئایینی خەڵکی پاوە، سزای شەش مانگ بەندکرانی لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەسەردا سەپێندرا.

١٢ خەرمانان ٢٧٢٣، ١٠:٥٨


هەنگاو: یەکشەممە ١٢ی خەرمانانی ٢٧٢٣

مامۆستا هادی ئەحمەدی، مامۆستای ئایینی خەڵکی پاوە، سزای شەش مانگ بەندکرانی لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، مامۆستا هادی ئەحمەدی، پێشنوێژ و مامۆستای قوتابخانەی زانستە ئاینییەکانی شەمسولعارفینی گوندی نجاڕ لە پاوە، لەلایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی لە کرماشان سزای شەش مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم مامۆستا ئاینییە تۆمەتبار کراوە بە "پڕوپاگەندە لە دژی نیزام" و سزاکەی لە ڕۆژی ١١ی خەرمانان بەشێوەیەکی فەرمی پێ ڕاگەیێندراوە.

لە ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی پووشپەڕی ٢٧٢٣، مامۆستا هادی ئەحمەدی بانگکرابووە دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی لە کرماشان.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە