سەپاندنی سزای سێ مانگ بەندکردن بەسەر شەهلا چووپانی، هاووڵاتیی خەڵکی سەقز

شەهلا چووپانی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەقز کە ئەمساڵ بۆ ماوەیەک لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، سزا سێ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.

١٢ خەرمانان ٢٧٢٣، ١٦:١٧


هەنگاو: یەکشەممە، ١٢ی خەرمانانی ٢٧٢٣

شەهلا چووپانی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەقز کە ئەمساڵ بۆ ماوەیەک لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، سزا سێ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ شەهلا چووپانی، هاووڵاتیی تەمەن ٣۵ ساڵە و خەڵکی شاری سەقز، لە ماوەی ڕابردوودا لەلایەن لقی ١٠۵ی دادگای تاوانەکان لەو شارە بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران"، سزای سێ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.

شایانی باسە کە ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەربووایدا لە دەستڕاگەیشتن بە مافە سەرەتایییەکان وەک هەبوونی پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی، بێبەری و بێبەش کراوە.

ڕۆژی دووشەممە، ٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڵیانکوتاوە سەر ماڵی شەهلا چووپانی لە شارۆچکەی "قەوەخ"ی سەقز و دەستبەسەریان کردووە.

پاش دەسبەسەرکردنی ناوبراو و گواستنەوەی بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە، دواجار بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا کۆتایی دادگاییکردنەکەی لە ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی ئەو شارە ئازاد کرا.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە