سزای بەندکردن بەسەر ئومێد فەلاحی خەڵکی مەریواندا سەپێندرا

ئومێد فەلاحی خەڵکی مەریوان کە پێشتر بۆ ماوەیەک دەستبەسەرکرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەو

١٢ خەرمانان ٢٧٢٣، ٢٢:٥٩


هەنگاو: یەکشەممە ١٢ی خەرمانانی ٢٧٢٣

ئومێد فەلاحی خەڵکی مەریوان کە پێشتر بۆ ماوەیەک دەستبەسەرکرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەم دواییانەدا سزای سێ مانگ بەندکردن لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی مەریوانەوە بەسەر ئومێد فەلاحی، تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی ئەم شارە سەپێندرا.

بەوتەی چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار، سزای سێ مانگ بەندکرانی ئومێد فەلاحی بۆ ماوەی دوو ساڵ هەڵپەسێردراوە.

لە ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی بانەمەڕی ٢٧٢٣، هێزەکانی حکوومەت بەشێوەیەکی توندوتیژانە هەڵیانکووتایە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە لە مەریوان و ناوبراویان دەستبەسەرکرد.

ئەم لاوە تەمەن ٢٠ ساڵە، بە دانانی بارمتەی قورس، هەتا کاتی تەواو بوونی دادگاییەکەی لە بەندیخانەی مەریوان ئازادکرا.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە