دەستبەسەکردنی دوو هاووڵاتی لە شارەکانی بۆکان و سەقز

دوو لاوی کورد بە ناوەکانی عەبدوڵڵا گوڵستانی خەڵکی شاری بۆکان و سالار شەریفزادە، خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزەک

١٣ خەرمانان ٢٧٢٣، ٠٩:١٠


هەنگاو؛ دووشەممە ١٣ی خەرمانانی ٢٧٢٣

دوو لاوی کورد بە ناوەکانی عەبدوڵڵا گوڵستانی خەڵکی شاری بۆکان و سالار شەریفزادە، خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزەکانی حکومەتی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر کراون.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١١ی خەرمانانی ٢٧٢٣ (٢ی سێپتەمبەری ٢٠٢٣)، عەبدوڵڵا گوڵستانی، خەڵکی شاری بۆکان دوای بانگکران لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە، دەستبەسەر کرا.

هەروەها، لە ڕۆژانی ڕابردوودا، سالار شەریفزادە، خەڵکی شاری سەقز لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی حکومەت دەستبەسەر کراوە.

تاوەکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ عەبدوڵڵا گوڵستانی و سالار شەریفزادە و شوێنی ڕاگرتنیان، لەبەر دەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە