دەستبەسەرکردن و ناڕوونیی چارەنووسی تریفە ئەمانی، هاوژینی دلێر محەممەدی، ژینگەپارێزی دەستبەسەرکراو

تریفە ئەمانی، هاوژینی دلێر محەممەدی، چالاکی ژینگەپارێزی دەستبەسەرکراوی خەڵکی شاری مەریوان، نزیکەی مانگێکە لەو شارە دەستبە

١٣ خەرمانان ٢٧٢٣، ١٤:٤٨


هەنگاو: دووشەممە، ١٣ی خەرمانانی ٢٧٢٣

تریفە ئەمانی، هاوژینی دلێر محەممەدی، چالاکی ژینگەپارێزی دەستبەسەرکراوی خەڵکی شاری مەریوان، نزیکەی مانگێکە لەو شارە دەستبەسەر کراوە و هێشتا چارەنووسی ناڕوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ تریفە ئەمانی، خەڵکی شاری مەریوان و هاوژینی دلێر محەممەدی، دوای ئەوەی کە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان بانگی ئەو ناوەندە حکوومەتییە کراوە، دەستبەجێ دەستبەسەر کراوە و سەرەڕای تێپەڕبوونی مانگێک لە دەستبەسەرکردنی، هێشتا چارەنووسی ناڕوونە.

دلێر محەممەدی و تریفە ئەمانی، ژن و مێردی دەستبەسەرکراوی خەڵکی شاری مەریوان، دایک و باوکی دوو منداڵن کە بەم دوایییانە لێیان جیا بوونەتەوە و ئێستاش منداڵەکانیان لە دۆخێکی دەروونیی نالەباردان.

لە دوایییانەشدا ماوەی دەستبەسەرکردنی دلێر محەممەدی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە مانگێکی تر درێژ کرایەوە. دلێر محەممەدی، خاوەن بڕوانامەی ئەندازیاریی کارەبا و خەڵکی گوندی "باڵەک"ی سەر بە شاری مەریوان کە لەگەڵ هاووڵاتییەکی دیکەی بە ناوی ئالان ئەردەشیری، تەمەن ٣٢ ساڵ کە هەردووکیان دانیشتووی شاری مەریوانن، ڕۆژی ١١ی گەلاوێژ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون.

هەروەها تریفە ئەمانی، چەند ڕۆژ دوای دەستبەسەرکردنی هاوژینەکەی، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە دەستبەسەر کراوە و تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی و هەروەها بارودۆخی ڕاگیرانی لەبەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە