ڕفاندنی هاووڵاتییەکی بەساڵاچووی خەڵکی شاری پیرانشار لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

١٥ خەرمانان ٢٧٢٣، ١١:٥٧


هەنگاو: چوارشەممە، ١٥ی خەرمانانی ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی تەمەن ٦٠ ساڵی خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوی محەممەدئەمین محەممەدی، ناسراو بە "مینەی مەلا بایزی" لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندراوە و چارەنووسی ناڕوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی دووشەممە، ١٣ی خەرمانانی ٢٧٢٣ (٤ی سێپتەمبەری ٢٠٢٣) هاووڵاتییەک بە ناوی محەممەدئەمین محەممەدی، تەمەن ٦٠ ساڵ و خەڵکی گوندی "تەمەرچیان"ی سەر بە شاری پیرانشار، لە شەقامێکی ئەو شارە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێدراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە بەساڵاچووە بەبێ هیچ بەڵگەیەکی دادوەری و یاسایی و بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن ئەو هێزانەوە ڕفێندراوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری ڕفاندن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی ناوبراو و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە