گیانلەدەستدانی حامید فەرەجپوور، کۆڵبەرێکی بریندار بەهۆی سەختیی برینەکانی

کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی حامید فەرەجپوور، کە ڕۆژی ڕابردوو لە کاتی کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بەسەختی بریندار بوو، ئەمڕۆ بە

١٥ خەرمانان ٢٧٢٣، ١٣:٥٨


هەنگاو: چوارشەممە، ١٥ی خەرمانانی ٢٧٢٣

کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی حامید فەرەجپوور، کە ڕۆژی ڕابردوو لە کاتی کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بەسەختی بریندار بوو، ئەمڕۆ بەهۆی دژواریی برینەکانی لە نەخۆشخانەیەکی شاری بانە گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤ هەنگاو؛ نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٥ی خەرمانانی ٢٧٢٣ (٦ی سێپتەمبەری ٢٠٢٣)، کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی حامید فەرەجپوور کە ڕۆژی ڕابردوو لە کاتی کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری شاری بانە بەسەختی بریندار بوو، لە نەخۆشخانەی "سەلاحەدین"ی بانە بەهۆی دژواریی برینەکانی گیانی لەدەست دا.

ئەو کۆڵبەرە ڕۆژی سێشەممە، ١٤ی خەرمانان لە سنووری "هەنگژاڵ"ی شاری بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران گورچیلە و کڵۆکی بەسەختی بریندار بوو.

هەنگاو ڕۆژی ڕابردوو وێڕای ڕووماڵی هەواڵی برینداربوونی ئەو کۆڵبەرە ڕایگەیاند باری تەندروستیی ناوبراو ناجێگیرە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە