هیوا شەباهەنگ بۆ بەندیخانەی ئورمیە گواستراوە

هیوا شەباهەنگ خەڵکی مەهاباد، دوای نزیک بە سێ حەوتوو دەستبەسەرکران لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە لەم شارە

١٦ خەرمانان ٢٧٢٣، ١٤:٤١


هەنگاو: پێنجشەممە ١٦ی خەرمانانی ٢٧٢٣

هیوا شەباهەنگ خەڵکی مەهاباد، دوای نزیک بە سێ حەوتوو دەستبەسەرکران لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە لەم شارە، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گواستراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هیوا شەباهەنگ خەڵکی مەهاباد، دوای دەستبەسەرکرانی بۆ بەندیخانەی ئورمیە گواستراوەتەوە و لە ئێستادا چارەنووسی ناڕوونە. ناوبراو لە ئێستادا بیست و سێیەمین ڕۆژی دەستبەسەرکرانی تێدەپەڕێنێت.

بەوتەی چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار، هیوا شەباهەنگ لەژێر ئەو شتەی کە بە "چالاکی لە لاپەڕەی تاکەکەسی لە تۆڕە کۆمەڵایتییەکان" ناودەبرێت، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکراوە.

شیاوی ئاماژەپێدانە کە، هیوا شەباهەنگ لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا، لە مافی دیدار لەگەڵ بنەماڵە و باقی مافە سەرەتاییەکانی دیکەی بێ بەریبووە.

هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ هیوا شەباهەنگ لەبەردەستدانییە و چارەنووسی ناوبراو لە بەندیخانەی ئورمیە ناڕوونە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە