برینداربوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چکدارەکانی ئێران

کۆڵبەرێک بە ناوی سەلاح حەسەنی و خەڵکی شاری بانە لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری ئەو شارە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بەسەختی بریندار بووە.

١٦ خەرمانان ٢٧٢٣، ١٦:٠٣


هەنگاو: پێنجشەممە ١٦ی خەرمانانی ٢٧٢٣

کۆڵبەرێک بە ناوی سەلاح حەسەنی و خەڵکی شاری بانە لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری ئەو شارە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بەسەختی بریندار بووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی چوارشەممە، ١۵ی خەرمانانی ٢٧٢٣ (٦ی سێپتەمبەری ٢٠٢٣)، سەلاح حەسەنی، کۆڵبەری تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی گوندی "مەنیجەڵان"ی سەر بە شاری بانە، لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی ئەو شارە و لە کاتی کۆڵبەری، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بووە.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان، کڵۆک و لاقی ئەو کۆڵبەرە بەسەختی بریندار بووە و بە مەبەسی چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری تەورێز گواستراوەتەوە. هەنووکەش باری تەندروستی ئەو هاووڵاتییە بریندارە ناجێگیرە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە