دەستبەسەرکردنی حەیدەر سەمەدی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری دیواندەرە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دیواندەرە بە ناوی حەیدەر سەمەدی، لەلایەن کۆمەڵێک لە هێزە چەکدارەکانی حکوومەتەوە بە شێوەیەکی دڕندانە دەس

١٧ خەرمانان ٢٧٢٣، ١٠:٠٤


هەنگاو: پێنجشەممە ١٦ی خەرمانانی ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دیواندەرە بە ناوی حەیدەر سەمەدی، لەلایەن کۆمەڵێک لە هێزە چەکدارەکانی حکوومەتەوە بە شێوەیەکی دڕندانە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤ هەنگاو؛ کاتژمێر ٣ی بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ١۵ی خەرمانانی ٢٧٢٣ (٦ی سێپتەمبەری ٢٠٢٣)، هاووڵاتییەک بە ناوی حەیدەر سەمەدی، خەڵکی گوندی "شاقەڵا"ی سەر بە شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کۆمەڵێکی زۆر لە هێزە چەکدارەکانی حکوومەت بەبێ هیچ بەڵگەیەکی دادوەری و یاسایی هەڵیانکوتاوە سەر ئەو هاووڵاتییە و بە شێوەیەکی دڕندانە دەستبەسەریان کردووە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ حەیدەر سەمەدی و هەروەها شوێن و بارودۆخی ڕاگیرانی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە