هونەرمەندێکی کورد لە ئیلام بەناوی وەتەن دووستی دەست بەسەر کرا

وەتەن دووستی هونەرمەندێکی خەڵکی شاری پاڵە سەر بە شاری دێلۆڕان لە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزەکانی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبە

١٧ خەرمانان ٢٧٢٣، ١٢:٥٤


هەنگاو؛ هەینی ١٧ی خەرمانانی ٢٧٢٣

وەتەن دووستی هونەرمەندێکی خەڵکی شاری پاڵە سەر بە شاری دێلۆڕان لە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزەکانی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی خەرمانانی ٢٧٢٣ (٦ی سێپتەمبەری ٢٠٢٣)، وەتەن دووستی هونەرمەندێکی خەڵکی شاری پاڵە لە بەشی زەڕین ئابادی دێلۆڕان سەر بە پارێزگای ئیلام لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم هونەرمەندە تەمەن ٣٦ ساڵە بەبێ هیچ بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کراوە و تاوەکوو ئێستا بەدواداچوونەکان بۆ بارودۆخی بێ وڵام بووە.

لەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ وەتەن دووستی و هەروەها بارودۆخی مانەوەی ئەم هونەرمەندە، تاوەکوو داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی ورد لەبەر دەست نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە