دەستبەسەرکردنی سێ لاوی کورد خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

سێ هاووڵاتیی لاو بە ناوەکانی موسلیم حەمدی، تەحسین یووسفی و فەردین سداقەت کە هەرسێکیان خەڵکی شاری "سەلاسی باوەجانی"ی سەر بە پارێزگای کرماشانن، لە

١٧ خەرمانان ٢٧٢٣، ١٨:٢١


هەنگاو: هەینی، ١٧ی خەرمانانی ٢٧٢٣

سێ هاووڵاتیی لاو بە ناوەکانی موسلیم حەمدی، تەحسین یووسفی و فەردین سداقەت کە هەرسێکیان خەڵکی شاری "سەلاسی باوەجانی"ی سەر بە پارێزگای کرماشانن، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران دەستبەسەر کران.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ کاتژمێر ٣ی بەرەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، ١٣ی خەرمانانی ٢٧٢٣ (٤ی سێپتەمبەری ٢٠٢٣)، تەحسین یووسفی، تەمەن ١٩ ساڵ و فەردین سداقەت، تەمەن ٢٠ ساڵ و موسلیم حەمدی کە هەرسێکیان خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانین، لەلایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کۆمەڵێک لە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو سێ هاووڵاتییە و بە شێوەیەکی دڕندانە دەستبەسەر کراون.

ئەو لاوانە دوای دەستبەسەرکردنیان بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە نزیک "مەیدان نەوت"ی کرماشان گواستراونەتەوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە ئەو سێ لاوە لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە