شێرکۆ حیجازی، بەرپرسی لیژنەی تۆپی پێی سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفێندرا

شێرکۆ حجازی، بەرپرسی لیژنەی تۆپی پێی سەقز و لە چالاکانی مەدەنی ئەم شارە، لە دوای هێرشی ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی ئیدارەی ئ

٢٠ خەرمانان ٢٧٢٣، ١٣:٢٥


هەنگاو: دووشەممە ٢٠ی خەرمانانی ٢٧٢٣

شێرکۆ حجازی، بەرپرسی لیژنەی تۆپی پێی سەقز و لە چالاکانی مەدەنی ئەم شارە، لە دوای هێرشی ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات، بە لێدان و بێڕێزی لە شوێنی کارەکەی ڕفێندرا.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، نیمەڕۆی دووشەممە ٢ی خەرمانانی ٢٧٢٣ (١١ی سێپتەمبەری ٢٠٢٣) شێرکۆ حجازی، چالاکی مەدەنی و بەرپرسی لیژنەی تۆپی پێی سەقز لە شەقامی بەناو شووهەدا و لە پێش دووکانی کارەکەی دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، پانزە کەس لە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز، شێرکۆ حێجازیان بە شێوەیەکی توندووتیژانە دەستبەسەر کردووە و خستوویانەتە سندووقی ئۆتۆمبێلێک ولەگەڵ خۆیان بردوویانە.

شێرکۆ حیجازی هاوکات لەگەڵ ئەوەی بەرپرسی لیژنەی تۆپی پێی شاری سەقزە، لە چالاکانی مەدەنی ئەم شارەیە و لە دووکانی فەرش فرۆشی خۆی دەستبەسەر کراوە.

هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ شێرکۆ حجازی لەبەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە