دەستبەسەرکردنی تاهیر سوڵتانی، وەرزشوانی خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڵیانکوتاوەتە سەر دووکانی هاووڵاتییەک بە ناوی تاهیر سوڵتانی، وەرزشوانی بواری موی‌تای، خەڵکی شاری سەقز و بە شێوەیەکی دڕندان

٢١ خەرمانان ٢٧٢٣، ٠٩:١٤


هەنگاو: سێشەممە ٢١ی خەرمانانی ٢٠٢٣

هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڵیانکوتاوەتە سەر دووکانی هاووڵاتییەک بە ناوی تاهیر سوڵتانی، وەرزشوانی بواری موی‌تای، خەڵکی شاری سەقز و بە شێوەیەکی دڕندانە دەستبەسەریان کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ شەوی دووشەممە، ٢٠ی خەرمانانی ٢٧٢٣ (١١ی سێپتەمبەری ٢٠٢٣)، هاووڵاتییەک بە ناوی تاهیر سوڵتانی، وەرزشوانی تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز، لەلایەن کۆمەڵێک لە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە گەڕەکی "قەرەچی‌ئاوا"ی ئەو شارە دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری سەقز هەڵیانکوتایە سەر دووکانی ئەو هاووڵاتییە و بە شێوەیەکی دڕندانە دەستبەسەریان کردووە.

شایانی باسە کە ئەو وەرزشوانە لە کێبڕکێیەکانی وەرزشی موی‌تای لەسەر ئاستی پارێزگای سنە و سەرناسەری ئێران چەندین میدالیای بەدەست هێناوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و هەروەها ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ تاهیر سوڵتانی لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە