دەستبەسەرکردن و ناڕوونیی چارەنووسی دوو برای کورد و خەڵکی شاری میاندواو

دوو برای کورد بە ناوەکانی حەسەن چاکۆچ و حوسێن چاکۆچ و هاووڵاتیی خەڵکی شاری میاندواو، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون و بۆ ش

٢١ خەرمانان ٢٧٢٣، ١٢:١٧


هەنگاو: شەممە، ٢١ی خەرمانانی ٢٧٢٣

دوو برای کورد بە ناوەکانی حەسەن چاکۆچ و حوسێن چاکۆچ و هاووڵاتیی خەڵکی شاری میاندواو، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی ١٢ی خەرمانانی ٢٧٢٣ (٣ی سێپتەمبەری ٢٠٢٣) دوو برا بە ناوەکانی حەسەن و حوسێن چاکۆچ، تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی گوندی "قەڵای هۆلاکۆ خان" (حوسێن ئاباد) ی سەر بە شاری میاندواو لە پارێزگای ئورمیە، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار؛ ئەم دوو برایە بەهۆی چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەستبەسەر کراون و سەرچاوەیەکیش لەم پەیوەندییەدا بە هەنگاوی ڕاگەیاند: هێزە حکوومەتییەکان بەبێ هیچ بەڵگەیەکی دادوەری و یاسایی ئەم دوو برایەیان دەستبەسەر کردووە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر چارەنووس و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە و هەروەها شوێن و بارودۆخی ڕاگیران لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە