ئیلام: دوو ژن دەستبەسەرکران و بۆ بەندیخانە گواسترانەوە

دوو ژنی کورد و خەڵکی ئیلام بەناوەکانی فەخریە ئومێدی و بەتوول ئومێدی لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکران و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە گواسترانەوە.

٢١ خەرمانان ٢٧٢٣، ٢٠:٢٦


هەنگاو: سێشەممە ٢١ی خەرمانانی ٢٧٢٣

دوو ژنی کورد و خەڵکی ئیلام بەناوەکانی فەخریە ئومێدی و بەتوول ئومێدی لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکران و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژانی ڕابردوودافەخریە ئومێدی و بەتوول ئومێدی، کە هەردووکیان خەڵکی ئیلامن لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەرکران و بۆ بەشی قەرەنتینەی بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام گواسترانەوە.

بەوتەی چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو هاووڵاتییە دوای تۆمەتبارکرانیان بە "پڕوپاگەندە کردن لە دژی نیزام" بۆ بەندیخانەی ئیلام گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتە گەیشتووەکان لە شاری ئیلامەوە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ناوەندە حکوومەتییەکان کەشێکی تۆقێنەریان بەسەر شاردا بڵاوکردووەتەوە و چالاکانی مەدەنی و فەرهەنگیان خستووەتە ژێر گوشار.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە