دەستبەسەرکردنی سەباح ساڵحی، هاووڵاتیی شارەی سنە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٢ ساڵ بە ناوی سەباح ساڵحی و خەڵکی شارۆچکەی حوسێناوای شاری سنە، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

٢٢ خەرمانان ٢٧٢٣، ١٤:٠٢


هەنگاو؛ چوارشەممە ٢٢ی خەرمانانی ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٢ ساڵ بە ناوی سەباح ساڵحی و خەڵکی شارۆچکەی حوسێناوای شاری سنە، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە، ٢٢ی خەرمانانی ٢٧٢٣ (١٣ی سێپتەمبەری ٢٠٢٣)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە دوو ئۆتۆمبێل هەڵیانکوتاوەتە سەر دووکانی هاووڵاتییەک بە ناوی سەباح ساڵحی، خەڵکی شارۆچکەی "حەسەناوا"ی سەر بە شاری سنە و بە شێوەیەکی دڕندانە دەستبەسەرریان کرد.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و هەروەها شوێن و بارودۆخی ڕاگیرانیان لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە