دەستبەسەرکردنی ژن و مێردێکی خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری سەقز هەڵیانکوتاوەتە سەر دوو هاووڵاتیی ژن و مێرد بە ناوەکانی هیوا تاتایی و سەعادەت بداغی، خەڵ

٢٢ خەرمانان ٢٧٢٣، ١٥:٢٩


هەنگاو: چوارشەممە ٢٢ی خەرمانانی ٢٧٢٣

هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری سەقز هەڵیانکوتاوەتە سەر دوو هاووڵاتیی ژن و مێرد بە ناوەکانی هیوا تاتایی و سەعادەت بداغی، خەڵکی ئەو شارە و بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستبەسەر کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی دووشەممە، ٢٠ی خەرمانانی ٢٧٢٣ (١١ی سێپتەمبەری ٢٠٢٣) کۆمەڵێک لە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی سەعادەت بداغی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەقز و دەستبەسەریان کردووە.

هاوکات کۆمەڵێکی دیکە لەو هێزانە هەڵیانکوتاوەتە سەر دووکانی هیوا تاتایی، هاوژینی سەعادەت بداغی و بە شێوەیەکی دڕندانە دەستبەسەریان کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە چەکدارەکانی ئیتلاعات لەو شارە، دەستیان بەسەر کەلوپەلە تاکەکەسییەکانی ئەو دوو هاوژینەدا گرتووە و لەگەڵ خۆیاندا بردوویانە.

ئەو دوو هاووڵاتییە هاوژینە دوای دەستبەسەرکردنیان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات، بۆ بنکەی ئەو ناوەندە سەرکوتکەرە حکوومەتییە گواسترانەتەوە و دواجار سەعادەت بداغی لە دەوروبەری کاتژمێر ٢ی دوانیوەڕۆ ئازاد کراوە، بەڵام هیوا تاتایی هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئەو ناوەندە حکوومەتییە ڕاگیراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە