فەرزاد کەریمی، هاووڵاتییەکی کورد لە شاری ئەهواز جارێکی دیکە دەستبەسەر کرایەوە

فەرزاد کەریمی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە و دانیشتووی شاری ئەهوازی ناوەندی پارێزگای خووزستان، کە لە ڕەوتی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"دا دەستبەس

٢٢ خەرمانان ٢٧٢٣، ١٨:٢٣


هەنگاو: چوارشەممە ٢٢ی خەرمانانی ٢٧٢٣

فەرزاد کەریمی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە و دانیشتووی شاری ئەهوازی ناوەندی پارێزگای خووزستان، کە لە ڕەوتی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"دا دەستبەسەر کرا و دواتر سزای سەڵپساردنی بەسەردا سەپا، جارێکی دیکە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی سێشەممە، ٢١ی خەرمانانی ٢٧٢٣ (١٢ی سێپتەمبەری ٢٠٢٣)، فەرزاد کەریمی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "تەنگیسەر"ی سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی شاری سنە، جارێکی تر لە شاری ئەهواز و لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرایەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دوای دەستبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخ و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە.

شایانی باسە کە فەرزاد کەریمی لە مانگی جۆزەردانی ئەمساڵدا جارێکی دیکە بە تۆمەتی "تێکدانی بیروڕای گشتی" لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی ئەهواز بە سەرۆکایەتی دادوەر "شەریفی"، سزای ٥ ساڵ هەڵپەساردنی بەسەردا سەپاوە.

ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە، ٢١ی بەفرانباری ٢٧٢٢، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری ئەهواز و لە ڕەوتی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"دا دەستبەسەر کرا، دوای ماوەیەک بە دانانی بارمتە و بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە