بۆکان؛ دەستبەسەرکرانی میلاد مستەفەوی ڕاهێنەری وەرزشی ئەسپسورای بەهاودەستی ئیتلاعات و ئیدارەی وەرزشی لەشجوانی

هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بەناوی میلاد مستەفەوی، ڕاهێنەری وەرزشی ئەسپسواری، پاش ڕۆشتنی بۆ ئیدارەی وەرزش و لاوانی شاری بۆکان، بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتنێکی بەناو ک

٢٣ خەرمانان ٢٧٢٣، ١٧:٢٩


هەنگاو: پێنجشەممە، ٢٣ی خەرمانانی ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بەناوی میلاد مستەفەوی، ڕاهێنەری وەرزشی ئەسپسواری، پاش ڕۆشتنی بۆ ئیدارەی وەرزش و لاوانی شاری بۆکان، بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتنێکی بەناو کاری، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەرکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوانیوەڕۆی پێنجشەممە، ٢٣ی خەرمانانی ٢٧٢٣ (١٤ی سێپتەمبەری ٢٠٢٣)، میلاد مستەفەوی، وەرزشکاری خەڵکی بۆکان، دوای بانگکرانی بۆ بینای وەرزش و لاوانی ئەم شارە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەرکرا. پێشتر سولەیمان سوارە، سەرۆکی ئیدارەی وەرزش و لاوانی بۆکان پەیوەندی بەم لاوەوە کردبوو کە بۆ چاوپێکەوتنێک سەردانی ئەم ئیدارەیە بکات.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم چاوپێکەوتنە پێشوەختە لە نێوان ئیدارەی ئیتلاعات و وەرزش و لاوانی بۆکانەوە پلانی بۆ داڕێژراوە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخ، شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە لەبەردەستدانییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە