دەستبەسەرکرانی حەوت کەس لە لایەن هێزەکانی حکوومەتەوە لە شاری سەرپێڵی زەهاو

دوو هاووڵاتیی خەڵکی جوانڕۆ بەناوەکانی شاهۆ مورادی و قەنبەر وەیسی؛ لەگەڵ پێنج لاوی دیکەی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو بەناوەکانی محەممەد ئەلیاسی س

٢٣ خەرمانان ٢٧٢٣، ٢٠:٢٨


هەنگاو: پێنجشەممە، ٢٣ی خەرمانانی ٢٧٢٣

دوو هاووڵاتیی خەڵکی جوانڕۆ بەناوەکانی شاهۆ مورادی و قەنبەر وەیسی؛ لەگەڵ پێنج لاوی دیکەی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو بەناوەکانی محەممەد ئەلیاسی سەرزەلی، شاهۆ ئەحمەدی، کیانووش ئەخگەر، میلاد حەیدەری و ئەمیر محەممەد ڕەنجبەر بەشێوەیەکی توندوتیژانە لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە درێژەی ڕەشبگیرییەکانی کوردستان، هێزەکانی حکوومەت لە شاری سەرپێڵ زەهاو، دوو هاووڵاتیی خەڵکی جوانڕۆ بەناوەکانی شاهۆ مورادی، تەمەن ٢٦ ساڵ و قەنبەر وەیسی تەمەن ٣٤ ساڵ و هەروەها پێنج هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی سەرپێڵی زەهاویان بەناوەکانی محەممەد ئەلیاسی سەرزەلی تەمەن ٣٢ ساڵ؛ شاهۆ ئەحمەدی، تەمەن ٢٩ ساڵ؛ کیانووش ئەخگەر، تەمەن ٣٢ ساڵ؛ میلاد حەیدەری، تەمەن ٢٦ ساڵ و ئەمیر محەممەد ڕەنجبەر، تەمەن ٣٤ ساڵ دەستبەسەرکران.

بەوتەی چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییانە لە هێرشێکی توندوتیژانەی هێزێکی پێکهاتوو لە چەند ناوەندێکی جیاوازی حکوومەت دەستبەسەرکراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

میدیاکانی سەر بە حکوومەت، لە زاری ئەمیر فەیزی، داواکاری گشتیی شاری سەرپێڵی زەهاو بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە ئەم لاوانە لە "ڕێبەرانی خۆپیشاندانەکان"ن.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس، شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ئەم هاوڵاتییانە لەبەردەستدانییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە