دەستبەسەرکردنی ڕێبوار ڕەوشەنی، هاووڵاتیی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی هەڵیانکوتاوەتە سەر لاوێکی خەڵکی شاری سەرپێڵی زەهاو بە ناوی ڕێبوار ڕەوشەنی و پاش ئەوەی بە شێوەیەکی دڕندا

٢٤ خەرمانان ٢٧٢٣، ١٣:٢٦


هەنگاو: هەینی، ٢٤ی خەرمانانی ٢٧٢٣

هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی هەڵیانکوتاوەتە سەر لاوێکی خەڵکی شاری سەرپێڵی زەهاو بە ناوی ڕێبوار ڕەوشەنی و پاش ئەوەی بە شێوەیەکی دڕندانە دەستبەسەریان کردووە بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی دووشەممە، ٢٠ی خەرمانانی ٢٧٢٣ (١١ی سێپتەمبەری ٢٠٢٣) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات کۆماری ئیسلامی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ڕێبوار ڕەوشەنی هاووڵاتیی خەڵکی سەرپێلی زەهاو و بە شێوەیەکی دڕندانە دەستبەسەریان کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دوای ئەوەی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بەبێ هیچ بەڵگەیەکی دادوەری هەڵیانکوەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و بە شێوەی نایاسایی چوونەتە ژوورەوە، زۆر دڕندانە و نامرۆڤانە دەستبەسەریان کردووە.

شایانی باسە کە بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لەسەر بارودۆخ و شوێنی ڕێبوار هیچ ئاکامێکی نەبووە و تاکوو ئێستا هیچ وەڵامێکیان پێ نەدراوەتەوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر شوێن و بارودۆخی ڕاگیرانی ڕێبوار ڕەوشەنی و هەروەها ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی لە بەردەستدا نییە.
ڕۆژی ڕابردووش هەنگاو هەواڵی دەستبەسەرکردنی لانی کەم ٧ هاووڵاتیی دیکەی لە شاری سەرپێلی زەهاو بڵاو کردەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە