دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی شاری سنە بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی عەلی ئەحمەدی و دیار ئەحمەدی، خەڵکی گوندی "ئارەنان"ی سەر بە شاری سنە بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن هێ

٢٥ خەرمانان ٢٧٢٣، ١٥:٣٨


هەنگاو: شەممە، ٢٥ی خەرمانانی ٢٧٢٣

دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی عەلی ئەحمەدی و دیار ئەحمەدی، خەڵکی گوندی "ئارەنان"ی سەر بە شاری سنە بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو، واتە هەینی، ٢٤ی خەرمانانی ٢٧٢٣ (١٥ی سێپتەمبەری ٢٠٢٣)، هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی ئارەنان لە نزیکی شاری سنە و دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئەو دێهاتە بە ناوەکانی عەلی و دیار ئەحمەدی دەستبەسەر کرد.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوەکانی هەنگاو، ئەو دوو هاووڵاتییە بە شێوەیەکی دڕندانە لە باخی خۆیاندا دەستبەسەر کراون.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەو هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانە دراونەتە پاڵی ئەو دوو کەسە و هەروەها چارەنووس و شوێن و دۆخی ڕاگیرانیان لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە