گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان بۆ سەر بنەماڵەی فەردین جەعفەری کە بە تەقەی هێزەچەکدارەکان لە سەقز بریندار بوو.

فەردین جەعفەری، گەنجێکی خەڵکی سەقز بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان بە سەختی بریندار بووە و بۆ نەخۆشخانەی شەفا گواستراوەتەوە و ئێستا لە بەشی چاودێری چردایە و ب

٢٥ خەرمانان ٢٧٢٣، ٢٣:١١


هەنگاو؛ شەممە ٢٥ی خەرمانانی ٢٧٢٣

فەردین جەعفەری، گەنجێکی خەڵکی سەقز بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان بە سەختی بریندار بووە و بۆ نەخۆشخانەی شەفا گواستراوەتەوە و ئێستا لە بەشی چاودێری چردایە و بارودۆخی تەندرووستی ناجێگیرە. ناوەندە حکوومەتییەکان بنەماڵەی ئەم کەسەیان خستووەتە ژێر گوشار کە دەبێت بڵێن حیزبە کوردستانییەکان تەقەیان لێکردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەنگاو،، فەردین جەعفەری، تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی گوندی مامەشا لە کاتی گەڕانەوەی لە کڕینی کەل و پەلی ڕۆژانە، ڕۆژی شەممە ٢٥ی خەرمانانی ٢٧٢٣ لەلایەن هێزە ئەمنییەکان تەقەی لێ کراوە و گوللە بەر سەری کەوتووە.

سوپای پاسداران دوابەدوای تەقەکردن لەلایەن هێزەکان ڕایانگەیاندبوو ئەم کەسە لە ناوچەی قەدەغەکراو دابووە لە حاڵێکدا مەبەستیان لەم ناوچەیە، جادەی نێوان سەقز تا گۆرستانی ئایچی بووە.

بە وتەی یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی جەعفەری، تەقە کردنەکە لە پێش چاوی بنەماڵەی فەردین ڕووی داوە و بنەماڵەی وردەکاری تەقەکردنەکەیان دیتووە وبەم حاڵەشەوە ناوەندە ئەمنییەکان هەوڵ دەدەن بە هەرەشە و گوشار بنەماڵەکەی ناچار بکەن بڵێن ئەم تەقەکردنە لەلایەن حیزبەکان کوردستانیەکان ڕووی داوە.

بە پێی قسەی ئەم سەرچاوە، فەردین جەعفەری لە بواری مێشکییەوە پێویستی بە یارمەتی تایبەت هەیە، فەردین کرێکاری بیناسازی بووە و بە هۆی ترس و دڵەڕاوکەی دوای دیتنی هێزی زۆری ئەمنی، هەڵهاتووە و هێزەکانی سوپای پاسداران دەسبەجێ تەقەیان لێ کردوە و بە سەختی بریندار بووە.

ئەم گەنجە لە ئێستا لە بەشی چاودێری چڕی نەخۆشخانەی شەفای سەقز ڕاگیراوە و فیشەکێک بەر کەڕاکەی کەوتووە و تا ئێستا دەرنەهاتووە، بەپێی زانیاری هەنگاو لەوانەی بۆ نەخۆشخانەکانی شاری سنە بگوازرێتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە