دەستبەسەر کرانی دوو چالاکی ژن لە کرماشان و سنە لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە

دوو ژنی چالاکی کورد بە ناوەکانی پەریسا مەحەممەدی و گەلاوێژ تەهماسبی، خەڵکی کرماشان و سنە لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر ک

٢٦ خەرمانان ٢٧٢٣، ١٥:١٦


هەنگاو؛ یەکشەممە ٢٦ی خەرمانانی ٢٧٢٣

دوو ژنی چالاکی کورد بە ناوەکانی پەریسا مەحەممەدی و گەلاوێژ تەهماسبی، خەڵکی کرماشان و سنە لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٨ی شەوی شەممە ٢٥ی خەرمانانی ٢٧٢٣ (١٦ی سێپتەمبەری ٢٠٢٣) پەریسا مەحەممەدی، شاخەوانی خەڵکی کرماشان لە شەقامی سی مەتری ئەم شارە بە بەکارهێنانی توندوتیژییەوە لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کراوە.

لە هەمان ڕۆژدا، گەلاوێژ تەهماسبی، تەمەن ٣٩ ساڵە چالاکی ژینگە پارێز و شاخەوانی خەڵکی شاری سنە دوای بانگکران و سەردانکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە، دەستبەسەر کراوە.

شایەنی باسە، گەلاوێژ تەهماسبی ڕۆژی یەکشەممە ٣ی ڕەزبەر ٢٧٢٢، لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کرابوو و بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ لە دەستبەسەرگەی ناوەندەکانی حکومەتی مایەوە.

تاوەکوو داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم دوو هاووڵاتییە و چارەنووس و شوێنی مانەوەیان لەبەر دەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە