دەستبەسەرکرانی دوو برا لە مەریوان لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە
دوو برای خەڵکی گوندی دەرەتفێ، سەر بە شاری مەریوان بەناوەکانی کەریم قوبادی، چالاکی ژینگەپارێز و ڕەحمان قوبادی لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکران.
هەنگاو: یەکشەممە، ٢٦ی خەرمانانی ٢٧٢٢
دوو برای خەڵکی گوندی دەرەتفێ، سەر بە شاری مەریوان بەناوەکانی کەریم قوبادی، چالاکی ژینگەپارێز و ڕەحمان قوبادی لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکران.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی شەممە، ٢٥ی خەرمانانی ٢٧٢٣ (١٦ی سێپتەمبەری ٢٠٢٣)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان هێرشیان کردووەتە سەر گوندی دەرەتفێ و دوو برایان بەناوەکانی کەریم قوبادی، تەمەن ٣٥ ساڵ و ڕەحمان قوبادی تەمەن ٣٦ ساڵ دەستبەسەرکرد.
بەوتەی چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی حکوومەت بە شێوەیەکی توندوتیژانە ئەم دوو برایەیان دەستبەسەرکردووە.
شیاوی ئاماژەپێدانە کە، ڕەحیم قوبادی، یەکێک لە چالاکانی ژینگەپارێزی و ئەندامی ئەنجوومەنی "سەوزی چیا"ی مەریوانە.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس، شوێنی ڕاگیران و هۆکاری دەستبەسەرکرانی ئەم دوو برایە لەبەردەستدانییە.