دەستبەسەرکرانی سێ ئەندامی بنەماڵەیەک لە بانە لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە

هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە بەناوی جەماڵ حوسێن‌پوور، لەگەڵ دوو کوڕی بەناوەکانی ئەحمەد و مەهدی حوسێن‌پوور لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکرا

٢٦ خەرمانان ٢٧٢٣، ٢٢:٠٣


هەنگاو: یەکشەممە، ٢٦ی خەرمانانی ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە بەناوی جەماڵ حوسێن‌پوور، لەگەڵ دوو کوڕی بەناوەکانی ئەحمەد و مەهدی حوسێن‌پوور لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی، ٢٤ی خەرمانانی ٢٧٢٣ (١٥ی سێپتەمبەری ٢٠٢٣)، هێزەکانی حکوومەت باوکێک و دوو کوڕیان بەناوەکانی جەماڵ حوسێن‌پوور، ئەحمەد حوسێن‌پوور و مەهدی حوسێن‌پوور لە گوندی "ساوان" سەر بە شاری بانە دەستبەسەرکرد.

بەوتەی چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار، دەستبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییانە لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە بە شێوەیەکی توندوتیژانە و بەبێ هەبوونی بەڵگەی یاسایی بووە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیران، چارەنووس و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ جەماڵ حوسێن پوور و دوو کوڕەکەی لەبەردەستدانییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە