دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی لە هەرسین و کامێران لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە

پژمان عەزیزی، خەڵکی هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان و موحسین ئەسەدی، خەڵکی کامێران لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکران.

٢٧ خەرمانان ٢٧٢٣، ١٢:٣٥


هەنگاو: دووشەممە، ٢٧ی خەرمانانی ٢٧٢٢

پژمان عەزیزی، خەڵکی هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان و موحسین ئەسەدی، خەڵکی کامێران لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە، ٢٧ی خەرمانانی ٢٧٢٣، (١٨ی سێپتەمبەری ٢٠٢٣)، موحسین ئەسەدی، تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی کامێران، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەرکرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، موحسین ئەسەدی، کە باوکی دوو منداڵە لە دووکانی پەردەفرۆشییەکەی لە یەکێک لە شەقامەکانی کامێران دەستبەسەرکراوە.

هەروەها، ڕۆژی شەممە، ٢٥ی خەرمانانی ٢٧٢٣، پژمان عەزیزی، خەڵکی هەرسین لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکرا.

پژمان عەزیزی و موحسین ئەسەدی لەدوای دەستبەسەرکرانیان بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان بۆ وەرگرتنی هەواڵ لەبارەی چارەنووسی ئەم دوو هاووڵاتییە بێ ئاکام ماوەتەوە.

هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییانە لەبەردەستدانییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە