دەستبەسەرکردنی چوار هاووڵاتیی خەڵکی ناوچەی کەڵاتەرزان لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

ماهان نەساجی، موبین پەروین، عادڵ (شاخەوان) میرزایی و هادی ڕەزایی، چوار هاووڵاتیی خەڵکی شارۆچکەی کەڵاتەرزان لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر ک

٢٧ خەرمانان ٢٧٢٣، ١٣:٠٦


هەنگاو: یەکشەممە، ٢٦ی خەرمانانی ٢٧٢٣

ماهان نەساجی، موبین پەروین، عادڵ (شاخەوان) میرزایی و هادی ڕەزایی، چوار هاووڵاتیی خەڵکی شارۆچکەی کەڵاتەرزان لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی شەممە، ٢٥ی خەرمانانی ٢٧٢٣ (١٦ی سێپتەمبەری ٢٠٢٣)، سێ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "نگڵ"ی سەر بە ناوچەی کڵاتەرزانی سنە، بە ناوەکانی ماهان نەساجی، تەمەن ٢٧ ساڵ، موبین پەروین، تەمەن ٢٧ ساڵ و عادڵ (شاخەوان) میرزایی، تەمەن ٣۵ ساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کران.

شایانی باسە کە عادل میرزایی خێزاندارە و باوکی دوو منداڵە و هەروەها ماهان نەساجی، ساڵی ڕابردووش لە ڕەوتی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"دا جارێکی دیکە بۆ ماوەیەک دەستبەسەر کراوە.

هەروەها، ڕۆژی هەینی ٢٤ی خەرمانان، هادی ڕەزایی خەڵکی گوندی میانە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەرکراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ سێ کەسە و هەروەها شوێن و بارودۆخی ڕاگیرانیان لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە