دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی بێهنام قەوامی، لاوی خەڵکی سنە

هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە، بە ناوی بێهنام قەوامی، لە یەک مانگ و ١٨ ڕۆژی پێشەوە لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکراوە و هەتا ئێستا چارەنووسی ناڕوونە.

٢٧ خەرمانان ٢٧٢٣، ١٨:١١


هەنگاو: دووشەممە، ٢٧ی خەرمانانی ٢٧٢٢

هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە، بە ناوی بێهنام قەوامی، لە یەک مانگ و ١٨ ڕۆژی پێشەوە لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکراوە و هەتا ئێستا چارەنووسی ناڕوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بۆ ماوەی ٤٩ ڕۆژە کە، بێهنام قەوامی، خەڵکی سنە لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرە و هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەردەستدانییە. دەستبەسەرکرانی ناوبراو بە شێوەیەکی توندوتیژانە بووە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بێهنام قەوامی لەماوەی دەستبەسەرکرانیدا، لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و تەنانەت لە مافی پەیوەندیکردن بە بنەماڵەکەیەوە بێبەریبووە.

بێهنام قەوامی کە دایک و باوکی لەدەستداوە، لە پێش چاوی دایەگەورەی لە ماڵەکەیاندا بە شێوەیەکی توندوتیژانە و بە بەکارهێنانی لێدان و کوتان دەستبەسەرکراوە.

جیگای ئاماژەیە کە، ئەم هاووڵاتییە لە ساڵی ٢٧١٧، بۆ ماوەیەک لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانەوە لە سنە دەستبەسەرکرابوو.

کاتژمێر ٧ی بەیانی دووشەممە، ٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ (٣١ی جولایی ٢٠٢٣)، لە هێرشێکی بەرفراواندا، هێزەکانی حکوومەت بێهنام قەوامیان دەستبەسەرکرد. لەو کاتەوە هەتا ئێستا ناوبراو چارەنووسی ناڕوونە و هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیرانی لەبەردەستدانییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە