دەستبەسەرکردنی بێهنام سەمووری، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی شاری دێلۆڕان

مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی بێهنام سەمووری و خەڵکی شاری دێلۆڕانی سەر بە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر ک

٢٧ خەرمانان ٢٧٢٣، ٢١:٥١


هەنگاو: دووشەممە، ٢٧ی خەرمانانی ٢٧٢٣

مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی بێهنام سەمووری و خەڵکی شاری دێلۆڕانی سەر بە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی یەکشەممە، ٢٦ی خەرمانانی ٢٧٢٣ (١٧ی سێپتەمبەری ٢٠٢٣)، بێهنام سەمووری، مێرمنداڵی تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی شاری دێلۆڕان، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراوە.

هەر لەم پەیوەندییەدا لە ماوەی سێ ڕۆژی سەرەتای ئەم حەفتەیەدا، سێ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی ئەو شارە بە ناوەکانی مەهدی حاتەمی، سەجاد سەیدمورادی و ڕەزا ئیبراهیمی، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

بێهنام سەمووری دوای دەستبەسەرکردنی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی ئەو هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە