دەستبەسەرکردنی ئەمیر ئەمینی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری سەرپێڵی زەهاو

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەرپێڵی زەهاوی سەر بە پارێزگای کرماشان بە ناوی ئەمیر ئەمینی و چالاکی مەدەنی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئی

٢٨ خەرمانان ٢٧٢٣، ٠٨:٥٩


هەنگاو: سێشەممە، ٢٨ی خەرمانانی ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەرپێڵی زەهاوی سەر بە پارێزگای کرماشان بە ناوی ئەمیر ئەمینی و چالاکی مەدەنی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لەو شارە دەستبەسەر کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٣ی خەرمانانی ٢٧٢٣ (١٤ی سێپتەمبەری ٢٠٢٣)، ئەمیر ئەمینی، تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی شاری سەرپێڵی زەهاو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە.

ئەو هاووڵاتییە کە باوکی دوو منداڵە، دوای دەستبەسەرکردنی بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی لەسەر چارەنووسی ناوبراو تاکوو ئێستا هیچ ئاکامێکی ڕوونی نەبووە.

لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا لانی کەم شەش هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی ئەو شارە بە ناوەکانی محەممەد ئەلیاسی سەرزەلی، تەمەن ٣٢ ساڵ، شاهۆ ئەحمەدی، تەمەن ٢٩ ساڵ، کیانووش‌ئەخگەر، تەمەن ٣٢ ساڵ، میلاد حەیدەری، تەمەن ٢٦ ساڵ، ئەمیرمحەممەد ڕەنجبەر، تەمەن ٣٤ ساڵ و ڕیبوار ڕۆشنی دەستبەسەر کراون.

شایانی باسە کە ئەمیر ئەمینی پێشتریش بەهۆی چالاکییە مەدەنی و کۆمەڵایەتییەکانییەوە چەند جارێکی دیکە لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بانگ و لێپرسینەوە و لێپێچینەوەی لێ کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە